نیسان 18, 2024 11:15 Asia/Tehran

"دەم پارتی" پێشنیاری قەدەغەی تیجارەتی نێوان تورکیاو رژیمی ئیسرائیلی خستەبەردەست پەرلەمانی تورکیا.

"عومەر فاڕوق گرگرلی ئۆغڵوو" نوێنەری دەم پارتی بە خستنەڕووی پرۆژەیاسای پێشنیارکراو بە پەرلەمانی تورکیا، خوازیاری قەدەغەی تیجارەتی نێوان تورکیاو رژیمی زایۆنیستی بوو و پشتگریی لە خەڵکی غەززەی وەک ئامانجی ئەو کارە راگەیاند.

ناوبراو، بە پێشکەش کردنی ئەو پێشنیارە بە پەرلەمانی تورکیا، پێی داگرت، بۆ پێش گرتن بە کردەکانی رژیمی زایۆنی بەدژ مافی مرۆڤ و داکۆکیی سیاسی لە غەززە، پێویستە تیجارەتی نێوان تورکیاو ئیسرائیل بەتەواوەتی بوەستێندری.

ناوبراو وتیشی، بەپێی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، پەلاماردانی خەڵکی سیڤیلی غەززە، قەبووڵنەکراو و بەپێچەوانەی مافی مرۆڤەو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ لەهەمبەر ئەو پێشێلکارییانە، بەشێوەیەکی کارا دەور بگێڕێ و لەو ئاراستەدا، قەدەغەی تیجارەتی نێوان تورکیاو ئیسرائیلیش چەشنێک هەوڵدانە لەپێناو پاڵپشتیی لە خەڵکی غەززە، تیجارەتی تورکیا لەگەڵ رژێمی ئیسرائیل بەتایبەت فرۆشتنی چەکئامێرەکانی تورکیا بەو رژێمە، بیروڕای گشتیی تورکیای بریندار کردووەو پرۆژەیاسای "پێشنیاری قەدەغەی تیجارەتی نێوان تورکیاو ئیسرائیل" بۆئەو مەبەستە پێشکەشی پەرلەمان کراوە.

سەرپەیڤ