May 04, 2024 12:45 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: ڕاگرتنی پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئیسراییل پێویست بوو

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی هەڵپەسێردرانی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لەلایەن ئانکاراوەی بە هەنگاوێکی پێویست زانی و سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەریشی بە کەسێکی بێڕەحم و بەزەیی وەسف کرد.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ڕایگەیاند: ئەوە لە لایەن ڕژێمی ئیسراییلەوە دژ بە فەلەستینییەکان دەکرێ بە هیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە و ئیسراییل هەر لەم شەڕەی غەززەدا تا ئێستا نزیکەی چل هەزار موسڵمانی کوشتووە. ئێمە وەک موسڵمانێک ناتوانین بەرامبەر بەو جەنایەتانە بێدەنگ بین. ئەردوغان وتیشی: ئەم پچڕاندنی پێوەندی بازرگانییە لەگەڵ ڕژێمی ئیسراییل تەواو پێویست بوو و جێبەجێیش کرا. ڕادەی بازرگانی ساڵانەی ئێمە لەگەڵ ئیسراییل نۆ و نیو ملیار دۆلار بوو و ئێمە وامان داناوە کە ئەم بازرگانییە هەر نەبووە و قۆناغێکی تازەمان دەست پێ کرد.

ناوبراو بە راگەیاندنی ئەوەی کە نەتانیاهوو کەسێکی بێ بەزەییە و بێڕەحمییەکەی لە کوشت و کوشتاری دژ بە فەلەستینییەکاندا دەرکەوت، وتیشی: ژمارێک لە پارتە سیاسییەکان لە تورکیا پێش هەڵبژاردنەکان هێرشیان دەکردە سەرئێمە لەبەر پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسراییل و ئەو هێرشانەیان پاسانەدراو بوو. ئێمە تا کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕاوەستاین  و ئێستا لە کاتی خۆیدا بڕیارمان دا لە سەر بڕینی تۆکمە و تەواوی پێوەندی و ئاڵ و وێڕی بازرگانیمان لەگەڵ ئیسراییل.

سەرپەیڤ