کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بە ڕەخنەی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنیستی لە وڵاتەکەی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە دژکردەوە بەرامبەر بە پەیامێکی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنیست پێداگری کرد کە بە تیرۆری وتووێژکارو هەڕەشە لە دیپلۆماتەکان هیچ ئاشتیەک دەستەبەر نابێ.
"ئۆنجۆکچلی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی وێرای ئاماژە بە تیرۆری شەهید هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران نووسی: بە قەڵاچۆو تیرۆری وتووێژکارو هەڕەشە لە دیپلۆماتەکان ناتوانن ئاشتی وەدەست بهێنن.
ئەو هەڵوێستەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وڵامێکە بە پەیامەکەی "یسڕائیل کاتس"ی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنیستی کە ڕەخنەی گرتبوو لە تورکیا کە ئاڵاکەی لە باڵویزخانەی تورکیا لە تلاویڤ تا نیوە داگرتبوو.
تورکیا لەدوای تیرۆری شەهید هەنیە، ڕۆژێک ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکەی راگەیاندو سەرجەم ئاڵاکانیشی تا نیوە هێنایە خوارەوە.
ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و پارێزەرێکی، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لەئاکامی پەلامارێکیب تیرۆریستی بۆسەر شوینی حەوانەوەکەیان لە تاران شەهید کران.