ئەردۆغان: ئێران یارمەتی دەداتە ئاشتی و سەقامی ناوچەکە
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خەڵکی فەلەستین مافی ئەوەیان هەیە کە بەرگری ڕەوا لە خۆیان بکەن وتی لێرەوە جارێکی دیکە لەناخی دڵەوە سڵاو دەنێرم بۆ ئەو برا فەلەستینیانەی کە بەرگری لە نیشتمانەکەیان دەکەن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند لە غەزە زۆرتر لە ٣٥٠ ڕۆژە کە خەڵک قەڵاچۆ دەکرێ و زۆرتر لە ٤١ هەزار لە خەڵکی فەلەستین کە زۆربەیان ژن و منداڵن گیانی خۆیان لەدەست داوەو و بەمجۆرە غەزە بۆتە گەورەترین گۆڕستانی دنیا هەربۆیە دەبێ بڵێین کە کارەساتی فەلەستین گەورەترین و ینه ی داڕمینی ڕەوشت و ئاکار لە جیهان دایەو لەم دۆخەدا کاربەدەستانی زایۆنیست بەنیازن کە بست بە بستی ئەو خاکە داگیر بکەن.
ناوبراو وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو دڕندەکاریانە وتیشی کە لێرەوە جارێکی دیکە لەناخی دڵەوە سڵاو دەنێرم بۆ ئەو برا فەلەستینیانەی کە بەرگری لە نیشتمانەکەیان دەکەن.
ناوبراو وێرای شەرمەزارکردنی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر لوبنانیش و پێداگری لەسەر ئەوەی کە تورکیا هاوڕێی گەلی لوبنانە وتیشی بەداخەوە سوریا لەدوای ١٤ ساڵ هێشتا هێور نەبۆتەوەو هەربۆیە پێم وایە هەڵگرتنی هەنگاو بەئاراستەی زیندوکردنەوەی بەرجام و وتووێژ لەگەڵ ئێران یارمەتی دەداتە دوخی متمانەو سەقامی ناوچەکە.