بانگەشەی گاڵتەجاڕانەی ئەردوغان
سەرۆک کوماری تورکیا لە وتەگەلێگی گاڵتەجاڕانەدا وتی تورکیا تەنیا وڵاتێکە کە هەموو دانوستانی بازەرگانی و ئابووری لە گەڵ ڕژێمی زایونی پچڕاندووە .
سەرۆک کۆماری تورکیا بە بانگەشەی ئەوەی کە تورکیا تاکە وڵاتە کە بەتەواوی هاوکاری ئابووری لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگرتووە، هیواداڕی دەربڕی کە لە ساڵی 2025ی هەتاوی ئازادی و دادپەروەری لە ئاسمانی غەززەدا وەکوو سوریا هەڵبێت، ئەردوغان هەروەها بانگەشەی کرد تورکیا خەڵکی فەلەستینی لە هەمبەر شەپۆلی سەرکوتگەری کە لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە، بە تەنیا نەهێشت . ئیدیعاکانی ئەردۆغان سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە حاڵێکدا دووبارە بووەتەوە کە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر لە ماوەی پانزە مانگی جینۆساید لە غەززە بە شێوەیەکی بێ وێنە زیادی کردووە و سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە لە ئێستادا زیاتر لە حەوت سەد کۆمپانیای زایۆنیستی لە تورکیا چالاکن و ڕای گشتی تورکیاش لە توندی تووڕەیە لە درۆ و دووڕوویی ئەردۆغان لەم پێوەندییەدا .