کانونی دوھەم 29, 2025 15:22 Asia/Tehran
  • کوژرانی لانی کەم ١٢کەس بەهۆی پەلامارەکانی تورکیالە باکووروباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

بەهۆی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەرناوچەکانی باکوور وباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لانی کەم ١٢ سووریایی کوژران وچەندکەسیش برینداربوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیک لە سەرچاوە سووریەکان لە بۆمبارانی بازاڕێک لە ناوچەی سرین لە پارێزگەی حەڵەب لە ڕۆژی سێشەممە لە لایەن خۆفڕەکانی تورکیا هەواڵیان دا کە بووەهۆی کوژرانی شەش کەس وبرینداربوونی ٢٢کەس. ئەم سەرچاوانە وتیان: توپخانەی تورکیایش ، گوندی حەرهەلە لە ڕیف زرکان لە پارێزگەی حەسەکە یان گوللەباران کرد کە بووەهۆی کوژرانی سێ  کەسی سیڤیل وبرینداربوونی هەشت کەس. توپخانەی تورکیا ڕۆژی دوشەممەیش ناوچەی عەین عیسا لە پارێزگەی ڕەقەیان گوللە باران کرد کە بووەهۆی کوژرانی سێ کەسی سیڤیل لەوان ژنێک ودوو منداڵ .

 

 

سەرپەیڤ