کانونی دوھەم 30, 2025 19:45 Asia/Tehran
  • توڕەیی زایۆنیستەکان لەشێوازی ڕادەستکردنی گیراوان لە غەززە/بن گویر: ئەمە شکستی تەواو بوو

ئئامادەبوونی پڕ شکۆی خەڵک و خۆڕاگری لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕادەستکردنی دوو زیندانیی زایۆنیستی بە خاچی سووری نێودەوڵەتی، زایۆنیستەکانی زۆر تووڕە کرد .

ئەڤیگدۆر لیبرمان، سەرۆکی پارتی زایۆنیستی ناسراو بە "ئیسرائیل بەیتنو"، هەروەها دانی نا بە شکستی کابینەی بنیامین ناتانیاهۆ  لە گەیشتن بە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی شەڕی غەززە، واتە لەناوبردنی حەماس و ئازادکردنی  گیراوانی زایونیستی ، و ڕایگەیاند: ئەو وێنانەی کە ئێستا لە کەرتی غەززەوە بڵاودەکرێنەوە ئەوە نیشان دەدەن کە دوای گەڕانەوەی هەموو زیندانییەکان بۆ ماڵەکانیان، دەبێت بە یەکجارەکی و بۆ هەمیشە لە کەرتی غەززە خۆمان جیا بکەینەوە. ئیتامار بن گویر، وەزیری دەستلەکارکێشاوە و توندڕەو لە کابینەکەی نەتانیاهۆ، هەروەها وتی: ئەو وێنانەی لە کەرتی غەززەوە دێن، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ئەوەی تا ئێستا ڕوویداوە سەرکەوتنێکی تەواو نەبووە، بەڵکو شکستێکی تەواو بووە. ڕێککەوتنێکی گۆڕینەوەی بەم جۆرە بێ وێنەیە و کابینەی ئیسرائیل شێوازی کۆرنیشی هەڵبژارد. ئەمڕۆ قۆناغی سێهەمی ئاڵوگۆڕی  گیراوەکان لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە بەڕێوەچوو. بەو پێیەش ١١٠ یەخسیری  فەلەستینی لە بەرامبەر سێ گیراوی  زایۆنی و پێنج هاووڵاتی تایلەندی ئازاد کران.  

سەرپەیڤ