بەرپرسێکی کوردی سوریا: تورکیا هاوڵاتیانی مەدەنی لە باکووری سوریا دەکاتە ئامانج
بەرپرسێکی کوردی سوریا، بە ئاماژەدان بەوەی کە کوردانی ئەم وڵاتە بە دوای جیا بوونەوە و پارچەپارچەبوونی سوریا دا نین ، وتی کە تورکیا بە نیازە بە کوشتنی خەڵکی سڤیل بەنداوی تیشرین لە سوریا کۆنتڕۆڵ بکات
"فەتحوڵڵا حوسێنی" نوێنەری کوردانی سوریا لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژێکداا وتی: شەڕی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی هەسەدە هەموو ڕۆژێک لە بەنداوی تشرین و لەسەر پردی قەرە قۆزاخ بەردەوامە تورکیا کەسانی سیڤیل و هێزەکانی هەسەدە دەکاتە ئامانج و بەنیازە بە کوشتنی خەڵکی ناوچەکە و هێزەکانی هەسەدە بەنداوی تیشرین کۆنتڕۆڵ بکات. ناوبراو تیشی ، بەنداوی تشرین ژێرخانێکی ستراتیژییە لەڕووی وزە و ئاو و کارەباوە، نەک تەنها بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و کورد، بەڵکو بۆ هەموو سوریا. ئه م به ڕپرسه کورده سورییاییە ڕایگه یاند که تورکیا هه وڵی لاوازکردنی کورده کانی ئه و وڵاته ده دات له ڕێگه ی پەلامارەکانی بۆ سه ڕ باکور و ڕۆژهه ڵاتی سوریا بۆ ئه وه ی کە بۆ وتووێژ لە گەڵ ڕژێمی جولانی دۆخێکی به هێزیان نه بێت . ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، گجولانی ناچارە دانوستان لەگەڵ هەسەدە بکات، چونکە زیاتر لە 150 هەزار کەسی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە.