ئادار 31, 2025 15:58 Asia/Tehran
  • نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەی ڕژێمی زایۆنی لە تورکیا

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی هەواڵی نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەیەکی هەڵگری خوێندکاری ئیسراییلی لە تورکیایان بڵاو کردەوە.

ڕۆژنامەی  عبری زمانی "ئیسراییل هیوم" ڕایگەیاند کە فڕۆکەی هەڵگری خوێندکارانی ئیسراییلی ناچاربووە لە تورکیا نیشتنەوەیەکی بەپەلەی هەبێ و خوێندکارەکان ڕێنمایی پێویست کراون سەبارەت بەوەی کە لەو فڕۆکەخانە نەچنەدەرەوە.

تا ئێستا کاربەدەستانی تورکیا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هۆکاری نیشتنەوەی ئەم فڕۆکە زایۆنییە و کاتی ڕۆیشتنی لە تورکیا بڵاو نەکردۆتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، دوو کەسی نزیک بە نەتانیاهۆ دەستگیرکراون کە یەکێکیان ڕاوێژکاری نەتانیاهۆیە و ئەوی دیکەیش سەرۆکی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانە، و هەردووکیان بە تۆمەتی دەستێدابوون لە دۆسیەی وەرگرتنی موڵک و ماڵ لە قەتەر دەستگیرکراون.

سەرپەیڤ