نیسان 07, 2025 13:22 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی سەرانسەری خەڵکی تورکیا لەدژی جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززە

پارێزگا جۆربەجۆرەکانی تورکیا لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەززە شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بوو ودەیان کەس لە خەڵکی ئەم وڵایە لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئانکارا لە ناڕەزایەتی دەربڕی  بە داکۆکی واشنتۆن لە ڕژێمی زارۆک کۆژی زایۆنی کۆبوونەوە.

ئەنجومەنی یەکێتی ویەکگرتوویی ئانکارا لەگەڵ فەلەسیتن رۆژی یەکشەممە ، خۆپیشاندانیکیان لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتە ئەنجام دا هەتا جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی فەلەستین شەرمەزاربکات. گروپێک لە خەڵکی تورکیا بە بەشداری کردن لەم خۆپیشاندانە توڕەیی وناڕەزایەتی خۆیانیان بە درێژەی پەلامارو بەرەکۆژی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە نیشان دا. خۆپیشاندەران بە شەکاندنەوەی ئاڵاکانی فەلەستین  وتورکیا ، درۆشمی مردن بۆ ئیسرائیل " ئیرا بەڵوێزخانەی ئەمریکا" جێگای ڕمبازینی جەنایەتکارانە، هەزار دروود لە حەماس ، غەززە وخۆڕاگری، ئیسرائیل تیرۆریستە ، ئەمریکاتیرۆریستە ،یان هەڵدا. پارێزگەی دیاربەکر دلە باشووری ڕۆژ هەڵاتی تورکیایش شایەتی ڕێپێوانی دژە ئیسرائیلی بوو ودەیان کەسی بەشداربوولە " کایا پینار" هەتا سیرانگەی شەهیدانی ١٥ی جۆلای ڕێپیوانیان کرد.

 

 

سەرپەیڤ