توندوتیژی لە دژی ژنان لە گرتووخانەکانی ئانکارا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i437788-توندوتیژی_لە_دژی_ژنان_لە_گرتووخانەکانی_ئانکارا
ناوەندی مافی مرۆڤی سه ندیکای پارێزەرانی ئانکارا هەواڵی دا لە ئەشکەنجە و ڕووت کردنەوەی بەزۆرە ملی ژنانی ناڕازی دەستگیرکراو دوابەدوای قوڵبەست کردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 10, 2025 13:20 Asia/Tehran
  • توندوتیژی لە دژی ژنان لە گرتووخانەکانی ئانکارا

ناوەندی مافی مرۆڤی سه ندیکای پارێزەرانی ئانکارا هەواڵی دا لە ئەشکەنجە و ڕووت کردنەوەی بەزۆرە ملی ژنانی ناڕازی دەستگیرکراو دوابەدوای قوڵبەست کردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ.

دوابەدوای دەستگیرکرانە ئەنجام دراوەکان لەدووی ناڕەزایەتیەکان سەبارەت بە قوڵبەستکرانی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ ، شارەداری ئەستەموڵ ، ژمارەیەک لە ژنان دوای پەلاماری هێزە ئاسایشتیەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەستگیر کران وگوێزرانەوە بۆ ئیدارەی ئاسایشتی ئانکارا. ئەم ئافرەتانە ڕایانگەیاند کە لە گرتووخانەکان کەوتوونەتە ژێر پشکنینی جەستەیی بەزۆرەملیی وسوکایەتی پێکەرانە وئەشکەنجە وئازاری جەستەیی دراون . پارێزەرەکانیشیان لەگەڵ قەدەغەی دیداروچاوپێکەتنی گیراوەکان ڕووبە ڕوو بوونەوە. دوای ئەوە سکاڵای سزادان لە دژی سەرۆک پۆلیسی ئانکارا تۆمار کراوە.