تێکشکانی وتووێژەکانی ئیسرائیل وتورکیا لە بارەی سووریا
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی لەقاویان دا کە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئیسرائیل وتورکیا لە بارەی سووریا ئەنجام نەبووە.
میدیا ئیسرائیلیەکان بە گیڕانەوە لە ڕێکخراوی بڵاوکردنەوەی ئیسرائیل ڕاپۆرتیان د اکە لە ڕەوتی وتوووێژەکانی ئەم دواییەی نێوان شاندەکانی ئیسرائیلی وتورکیا لە باکو هیچ ڕێککەوتنێک لە بارەی دۆخی سووریا ئەنجام نەبووە.
ئەم وتووێژانە کەبەمەبەستی لێکدانەوەی دۆخی قەیراناوی سوریا بەڕێوەچوو ، بەبێ ئەنجامێکی هەستپێکراو کۆتایی پێهات. ڕژێمی زایۆنیستیش ڕۆژی یەکشەممە پەیامێکی لەمەڕ هۆگری بە ڕێککەوتننامە لە گەڵ تورکیا بڵاوکردەوە وخوازیاری دابەشکردنی سووریا بە ناوچە دزەلێکراوەکانی نێوان ئەم ڕژێمە وئەمریکا وڕووسیا بوو. پیشتر لێکولەران بە سەرنجدان بە جمووجوڵی تورکیا وڕژێمی زایۆنی لە سووریاو هەروەها ئاڵووێر کردنی قسەی توندئاژویانە لە دژی یەکتر ، ئاماژەیان دابوو بە ئەگەریی ڕوودانی تێکەڵچوونی نێوان ئەو دوو وڵاتە.