پایتەختی تورکیا ژێرئاوکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i440620-پایتەختی_تورکیا_ژێرئاوکەوت
بارینی بارانی بەخوڕلە بڕێک لە ناوچەکانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بووە هۆی هەستانی لافاو.
(last modified 2025-08-04T11:23:57+00:00 )
ئاب 04, 2025 16:53 Asia/Tehran
  • پایتەختی تورکیا ژێرئاوکەوت

بارینی بارانی بەخوڕلە بڕێک لە ناوچەکانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بووە هۆی هەستانی لافاو.

ناوچەکانی  سینجان و کچی ئۆەرن  بەهۆی باران بارینەکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ، کە ئێوارەی دوێنێ دەستیپێکرد و تا نیوەشەو بەردەوام بوو. هەرچەندە لافاوەکە زیانی دارایی لێکەوتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕادەی  وردی  زیانەکان ڕانەگەیەندراوە. لە کاتێکدا ئەنقەرە  تووشی  باران و لافاو بووەتەوە ، زۆرێک لە ناوچەکانی تورکیا  بۆ وێنە ناوچە ڕۆژئاواییەکانی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاوی بوونە.