پەکەکە: سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌س، تورکیا هێرش ده‌کاته‌ سه‌رمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i440730-پەکەکە_سه_ره_ڕای_ئاگربه_س_تورکیا_هێرش_ده_کاته_سه_رمان
پ ک ک رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئاگربه‌ست، هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ئێمە به‌رده‌وامن.
(last modified 2025-08-08T13:29:40+00:00 )
ئاب 08, 2025 15:59 Asia/Tehran
  • پەکەکە: سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌س، تورکیا هێرش ده‌کاته‌ سه‌رمان

پ ک ک رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئاگربه‌ست، هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ئێمە به‌رده‌وامن.

پەکەکە لە ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا باسی ئەوە دەکات کە هێرشه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ٢٤ی (ته‌مموز/٧)ـه‌وه‌ تا ٧ی (ئاب/٨) بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئەم گرووپە به‌رده‌وام بووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هەروەها هاتووه‌، له‌ ٢٤ی ته‌مموزه‌وه‌ تونێله‌کانمان له‌ هه‌رێمی خواکوڕک چوارجار به‌ درۆنی بۆمب هه‌ڵگر بۆردومان کران، هه‌روه‌ها  هه‌رێمی خواکوڕک ٢٢ جار به‌ چه‌کی قورس، تۆپ و هۆڤیتزه‌ر بۆردومان کراون.

پەکەکە ڕونیشیکرده‌وه‌، له‌  ٢٧ی ته‌مموزه‌وه‌ تا ٧ی ئاب له‌ زاپ، مه‌تینا، خواکوڕک، گارێ و قه‌ندیل، جموجۆڵی فڕۆکه‌ی سیخوڕی و IHA و SIHAی تورکیا به‌رده‌وام بووه‌.