ئه‌یلوول 18, 2025 17:07 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: لەهەمبەر دڕندەکاریی ڕژێمی زایۆنیی پاڵپشتیی لە غەزە دەکەین

سەرۆکی تورکیا دەڵێ : بۆ مانەوەی گەلی غەزە لەهەمبەر دڕندەکاریی ڕژێمی زایۆنیدا، پاڵپشتیی لە غەزە دەکەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گوتی ئێمە لەهەمبەر ئەوانەی وا بەتەمان ناوچەکە بکەنە گۆمی خوێن بێدەروەست نابین و بۆ مانەوەی گەلی غەزە لەهەمبەر دڕندەکاریی ڕژێمی زایۆنیی پاڵپشتیی لە غەزە دەکەین.
سەرۆکی تورکیا گوتیشی ئەوانەی بەنیازن بە خوێنی منداڵان ، داهاتوو بۆخۆیان سازبکەن ، دڵنیابن تێکدەشکێن و ئێمە هەرگیز لەسەر خورهەڵاتی قودس سازش ناکەین.
ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی بەگوێرەی سنوورەکانی 1967 بە پێتەختیی قودسی خۆرهەڵات دەخەینە گەڕ ، ئێمە قەت ڕێگە بەو کەسانەی دەستیان بەخوێنی مەزلومان سووره، نادەین کە بێڕێزی بە قودس و پیرۆزایەتییەکانمان بکەن.

سەرپەیڤ