لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا خوازیاری ئازادکرانی سەلاحەدین دەمیرتاش بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i441689-لیژنەی_وەزیرانی_ئەنجومەنی_ئەورووپا_خوازیاری_ئازادکرانی_سەلاحەدین_دەمیرتاش_بوو
لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا دیسان پێداگیری کرد لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە سەلاحەدین دەمیرتاش و تورکیای بانگ کرد بۆ ئازادکردنی ناوبراو، هەروەها زیندانییانی دیکەی هاوشێوەی دەمیرتاش.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2025 13:32 Asia/Tehran
  • لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا خوازیاری ئازادکرانی سەلاحەدین دەمیرتاش بوو

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا دیسان پێداگیری کرد لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە سەلاحەدین دەمیرتاش و تورکیای بانگ کرد بۆ ئازادکردنی ناوبراو، هەروەها زیندانییانی دیکەی هاوشێوەی دەمیرتاش.

لیژنەی وەزیرانی ئەورووپا ڕایگەیاند کە لەبەندکرانی دەمیرتاش و نوێنەرانی هەڵبژاردەی خەڵک بە پلانێکی سیاسی و بنپێکەری ئازادی ڕادەربڕین و مافی نوێنەرایەتییەکەیان دەزانێ. هەروەها نیگەرانی دەربڕی لە پێڕانەگەیشتن بە سکاڵاکان لە دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیادا.

لیژنەی وەزیرانی ئەورووپا داوای لە تورکیا کردووە لە جیاتی گرتن و قۆڵبەستکردن ڕێکاری بەدیل بگرێتە بەر و بە جێبەجێکردنی چاکسازی یاسایی، فرەلایەنەخوازیی سیاسی و ئازادیی نەیاران و ناڕازییان دەستەبەر بکات.