تورکیا لە پرسی فەلەستیندا سەلماندوویەتی: ڕەفیقی دز و شەریکی قافڵەیە
یەکێک لە ئەندامانی کاروانی سوموود دوای ڕزگار بوونی لە دەستی ڕژێمی زایۆنیستی وتی : کەشتیە تیجاریەکان بە ئاڵای تورکیا لە بەندەری ئەشدوود لەنگەریان خستبوو و سەرنشینانی تورکی کەشتیەکان سەرقاڵی کارو چالاکیی بوون .
موحەمەد فاتیح سینان یەکێک لە ئەندامانی کاروانی سوموود کە ئەم دواییانە لە پڕۆسەی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە کەنارئاوەکانی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە قۆڵبەست و زیندانی کران دوای ئازادیان و گەڕانەوەیان بۆ تورکیا لە وتووێژێکدا وتی : تورکیا ئیدیعا دەکات پەیوەندییەکەی لەگەڵ تەلابیب پچڕاوە ئەگەر ئەوە ڕاستە دەی کەشتییەکانی تورکیا لەوەێ چی دەکەن ؟ ئەمە ڕیسواییەکی گەورەیە ئێمە دەبێ گوشار بخەینە سەریان دەبێ شۆناسی ئەو کەشتیانە دیاری بکرێت و دەستی ئەو حکومەتانەی وا لە پشت پەردەوە یارمەتی ئەو ڕژێمە ئەدات لەقاوبدرێت . ئەو ئەندامەی کاروانی سوموود وتی نەهێڵین درۆ بکەن و درێژە بە زوڵم کردن بدەن . کاتی ئەوە گەیشتووە کە داوای ڕوونکردنەوە و هەڵگرتنی هەنگاوی لێبڕاوانە بکەین .