تۆمار کردنی وێنە وفیلم لە کاراکال یەکێ لە جۆرە دەس نەکەوتووەکانی پشیلەئاساکان
نیسان 21, 2025 08:05 Asia/Tehran
کاراکال یەکێ لەئاژەڵەکانی وەکوو پشیلەیە کە هەر لە یوزپڵێنگ ئەچێت. شوێنی ژیانی کاراکال لە ئێران وپارێزگەی یەزد ولەناوچە وێشک ونێوە وێشکەکان، وبناری چیاکانە.
پارێزگەی یەزد بە هۆی دۆخی ئاووهەوایی وێشک وبوونی ناوچەی بیابانی ، یەکێ شوێنە باشەکانە بۆ ئەم جۆرە ئاژەڵە .
ژماری ئەم ئاژەڵە لە ئێران زۆرکەم بووەتەوە .کاراکال گەورەترە لە پشیلەی ئەهلی ، جەستەی درێژترە ودەست ولاقی بەرز ولاقەکانی درێژتر لە دەستەکانیەتی . گوێچکە کانی گەورەیە وسێ گوشەیە بە قژی ڕەش بە درێژایی پێنج سانتی مێتر لە پشتەوەسەری دا ، وقلینچکەیەکی " کلک" کورت وباریک نزیک بە یەک لە سێ درێژایی سەر وجەستەی هەیە .
پشیلەی کاراکال کە بەناوی ڕەش گوێچکەی کاراکال یا مەنگوڵە گوێچکە یش دەناسێندرێت وئەم جۆرەی زۆر نایابە بە هۆی خێرا ڕویشتنی لە نێوان پشیلە ئاسا بچوکەکان باشتر وجوانترە..