May 07, 2025 12:03 Asia/Tehran
  • باشترین خۆراک وخواردن بۆ ڕۆژە گەرمەکانی هاوین چیە؟

یەکەم شتێک کە بەبیستنی ناوی هاوین دێتە ناومیشکمانەوە، ڕۆژە گەرم وتاقەت پڕوکینەکانە. ئەزانم کەلە هاویندا میوەی بەتام وبۆن خۆش هەیە وڕۆژی دوورودرێژمان هەیە ، بەڵام گەرما یەکەم نیشانەی هاوینە.

هەمووئێمە ڕێگای جۆربەجۆر بۆ فێنک بوون لە هاوین ئەزانین . بەڵام ئایا دەتانزانی کە بە دەکارهێنان وخواردنی بڕیک خۆراک لە هاوین ئەتوانین جەستەی خۆمان فێنک ڕاگرێن وهەتا گەرمای دەرەوەی جەستەمان ئازارمان نەدات؟

ئەگەری هەیە ئەم پرسیارە بۆ ئێوەش ڕووی دابێت کە بۆ چی مرۆڤەکان لە پلەی ٣٧ دا لە هاوشێوەی پلەی ئاسایی جەستەیە ، هەست بە گەرما دەکات؟ جیفری دبلیو واکر،مامۆستای فیزیۆلۆژیای زانکۆی ئاریزونا ، لێکدانەوەیەکی سەرسۆڕهێنەری بۆئەمە هەیە : دەبێژێت" : جەستەی مرۆڤ وەکوو ماتۆڕیکە کە بەشێوەی پەیوەستە و بەردەوام کاردەکات وبڕیکی زۆریش گەرما بەرهەم دینێت. ڕادیاتوری جەستەی مرۆڤ یش گەرما بە کەمترین کارتێکەری لە ئاووهەوای گەرمتر لە جەستە بڵاودەکاتەوە. گەرما بەرهەمی چالاکیەکانی جەستەیە کە بەرهەمهێنانی دوورە پەرێزانەیە. هەتا کاتێک کە پلەی گەرمای شوێنی ژیانی ئێوە لە نزیک بە ٢١ هەتا ٢٢ پلە بێت ئێمە هەست بە ڕاحەتی ئەکەین وپلەی گەرمای زێدەی جەستەمان بە باشی ئەسپیرینە ئەوشوێنەی کە تیداین . چەند خۆاردەمەنی کە بۆ هاوین باشن ئەمانەن : لیمو ، ماست ، شوتی، زۆربەی کاڵەکەکان ، کاهو ، ماسیی ، ئاواکادو ، نارگیل ، نەعنا ، بابۆنە ، سکەنجەبین .

 

 

سەرپەیڤ