داعش و گرتنە ئەستۆی بەرپرسایەتیی تەقینەوەی مێترۆی لەندەن
ئهیلوول 16, 2017 05:11 Asia/Tehran
گرووپی تیرۆریستیی داعش رۆژی هەینی، بەرپرسایەتیی تەقینەوەی مێترۆی لەندەنی پایتەختی بەریتانیای گرتە ئەستۆ.
بەپێی ڕاپۆری فرانس پرێس، هاوکات لەگەڵ گرتنەئەستۆی بەرپرسایەتیی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی مێترۆی لەندەن لەلایەن گرووپی ڕەشەکوژی داعشەوە، ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاستی وریا بوون لە هەمبەرئەو هەڕەشەو گوڕەشانەی سێرەیان بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە گرتووە بۆ دۆخی "قەیراناوی" بەرز کردەوە.
ئەوە بەومانایەیە کە حکومەتی بەریتانیا ئەگەری پەلامارێکی دیکە کە بەزوویی ڕووبدات، ڕەت ناکاتەوە.
تەقینەوەی رۆژی هەینی لە یەکێک لە ژوورەکانی قەتاری مێترۆی شاری لەندەن، لانیکەم ٢٩ برینداری لێکەوتەوە.
سەرپەیڤ