سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خوازیاری یەکێتی ئەوروپا دژی ڕووسیا بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i310373-سەرۆک_وەزیرانی_بەریتانیا_خوازیاری_یەکێتی_ئەوروپا_دژی_ڕووسیا_بووە
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، ئەمڕۆ هەینی خوازیاری یەکێتی وڵاتە ئەوروپاییەکان دژی ڕوسیا بوون بەرامبەر هەرەشەکانی ئەو وڵاتە دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2017 14:46 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا  خوازیاری یەکێتی ئەوروپا دژی ڕووسیا بووە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، ئەمڕۆ هەینی خوازیاری یەکێتی وڵاتە ئەوروپاییەکان دژی ڕوسیا بوون بەرامبەر هەرەشەکانی ئەو وڵاتە دا .

بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا ، 'تێرزا مەی" وتی: لەندەن دوای جێهێشتنی یەکێتی ئەوروپا هەروا پێبەندی بەرەڤانی بێ شەرتو مەرج وئەرکمەند بەو دەمێنێتەوە .

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتیشی وڵاتانیکی وەک ڕوسیا بە ئەنقەست تەکوزی نێو دەوڵەتی بنپێدەکەن کەوابوو دەبێ بۆ بەرەڤانیی لە سیستێمی نێو دەوڵەتیی هاوپەیمان بین .

 تێرزا مەی، هەروەها وتی بەریتانیا درێژە ئەدات بە ئاراستە کردنیی یارمەتی و فریاگوزاری بە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کە بوونەتە قووربانی دەستدرێژییەکانی چەکدارانە، ترۆریسم و کارەساتەکانی سروشتی و یان ئینسانی. سەرانی وڵاتانی ئەوروپایی لەون " تێرزا مەی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، ئانگڵامێرکل شالیاری ئەڵمانیا و ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی دیجیتالی" تالین" چوونەتە پێتەختی ستۆنی.  هەلوێست گرتنی لەندەن، هاوپەیمانی سەرەکی واشنگتۆن لە ئەوروپا، دژی مۆسکۆ لە بارودۆخێک دایە کە کاربەدەستانی کرێملین بەردەوام لە بارەی ئالۆزی نانەوەی رۆژئاواییەکان بە تایبەتی شەرەزمەی ڕیکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری" ناتۆ" ، نزیک سنوورەکانی ڕوسیا ، بە ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی ئەو ڕێکخراوەیە وشداریان دابوو .