داعش بەرپرسایەتی تەقەکەی لاس وگاسی گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i310781-داعش_بەرپرسایەتی_تەقەکەی_لاس_وگاسی_گرتە_ئەستۆ
تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسایەتی تەقە خوێناویەکەی لاس وگاسی گرتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2017 17:23 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتی تەقەکەی لاس وگاسی گرتە ئەستۆ

تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسایەتی تەقە خوێناویەکەی لاس وگاسی گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز تاقمی ترۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەرپرسایەتی تەقە وقەڵاچووی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە لاس ڤۆگاسی ئەمریکا کە بووە هۆی مردنی پەنجاکەس وبریندار بوونی فرەتر لە چوارسەد کەس ، گرتە ئەستۆ. داعش ئیدعای کردووە کە هۆکاری ئەم قەڵاچوویە چەند مانگ لەمەوپێش چووتە ڕیزی ئەم تاقمە ترۆریستیەوە. کاربەدەستانی ئەمریکایی پێشتر پێوەندی ستفان پادوک شەست وچوارساڵان هۆکاری ئەم تەقەیە لەگەڵ تاقمەترۆریستەکانی داعشیان ، ڕەت کردبووەوە. لە مانگی مای ڕابردوو ، داعش بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک " لاس ڤوگاسی بە شێوەی ئاشکرا دابووە بەر هەڕەشە. کەناڵی " سی بی ئیسی " ئەمریکا یش ڕایگەیاند هۆکاری تەقە لە ژۆری خۆیدا لە هۆتێلی شوێنی نێشتە جیی بوونەکەی هەشت هەتا دە دانە چەکیان جاسازی کردبوو. فەرماندەی پۆلیسی لاس ڤوگاسی ئەمریکا لە ناوکۆڕێ هەواڵنێران وتی: پادوک بەرەو کۆنسیرتێکی موسیقی تەقەی کردو بۆخۆیشی لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس کوژرا بەڵام بڕیک لەمیدیاکان ڕاپۆرتیان دا پادوک پاش گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنەی نیشتە جیی بوونەکەی خۆی کۆشتبوو.