تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 09:44 Asia/Tehran
  • چین: بەرجام  دەستهاتی بەرچاوی  هەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام دەستهاتێکی مێژوییە کە کومەڵگەی نێودەوڵەتی بە دەستی هێناوە و تائێستا ئەنجامی شیاویشی لێکەوتوەتەوە .

هوا چونینگ  وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی  چین  ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژی ڕۆژنامەوانی  لە پیکەن  بە ئاماژەدان بەمەی  کاتی  پشت ڕاست کردنی  بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە نیزیکە وتی : ئەم ڕێککەوتنە دەستهاتی  باشی هەبووە  .

ناوبراو وتی  کە چین بە جاران هەڵوێستی  خۆی  لەڕێگەی جۆربەجۆر و بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەکانی وەزارەتی  دەرەوە سەبارەت بە بەرجام  ڕاگەیاندووە و لەسەر پێبەند بوون بەو ڕێککەوتنە  پێداگری کردووە  .

ئەم کاربەدەستە چینییە وتیشی  کە وڵاتانی جۆربەجۆر دوای  وتووێژی درێژخایەن  لەم بارەوە ڕێککەوتوون و ئەنجامی ئەرێنی و شیاوی لێکەوتوەتەوە  .

هوا چونینگ   ڕێککەوتنی ناڤۆکی  پێنج و یەک لەگەڵ ئێرانی  بۆ  گشت ناوچە و جیهان بە گرینگ وەسف کرد و وتی کە هەموو لایەنەکان دەبێ  پێبەند بوونی خویان بەرامبەر ئەم ڕێککەوتنە نیشان بدەن و بەدروستی  و بە تەواوی جێبەجێی بکەن .

وانک  یی  وەزیری دەرەوەی چینیش  بەرلەمە وتبووی کە وڵاتەکەی  لەهەر بارودۆخێک دا  پێبەندنی  ڕێککەوتننامەی گرینگی  ناڤۆکییە کە دوای ماوەیەکی درێژخایەن وتووێژی دیپلۆماسی بە دەست هاتووە  و  داوا لە ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە دەکات پێبەندی   ئەم ڕێککەوتنە بن کە مۆریان کردووە  و بە دروستی خاڵەکانی  جێبەجێ بکەن.

سەرپەیڤ