تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 17:49 Asia/Tehran
  • فرۆشتنی چەکئامێری ئیسرائیلی بە میانمار بۆ کوشت و بڕی موسڵمانان

رۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس رایگەیاند، رژیمی زایۆنی هەوڵ دەدا چەکئامێری پێشکەوتە بە میانمار بفرۆشێ بۆ کوشت وبڕی موسڵمانانی ڕۆهینگیایی.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی زایۆنیستیی هائارێتس، چەکئامێری ئیسرائیلی لەبارودۆخێکدا بە میانمار دەفرۆشرێ کە ئەو وڵاتە لەبەر کوشت وبڕی موسڵمانانی رۆهینگیایی لەپارێزگای راخین لە ڕۆژاوای میانمار بەرەوڕووی بەرتەسکییە بۆ کڕینی چەکەمەنی.

ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە نووسی؛ بەلەمە گەشت لێدەرە چەکدارەکانی چێکراوی ئیسرائیل بەشێکە لە گرێبەستی چەکئامێریی دەیان ملوێن دۆلاریی میانمار.

بەپێی هەندێ ڕاپۆر و هەواڵ لەمەڕ گرێبەستی چەکئامێریی نێوان ئیسرائیل و میانمار، ئەو بەلەمانە بەیارمەتی تەکنۆلۆژیای ئیسرائیل لە میانمار ساز دەکرێن.

ئامارەکان واپێشان ئەدەن، لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای میانمار بۆسەر موسڵمانانی رۆهینگیایی کە لە٢٥ی ئاگۆستی ڕابردووەوە دەس پێ بووە، پتر لە شەش هەزار موسڵمان کوژراون، لانیکەم هەشت هەزار کەس بریندار بوون و زیاتر لە٦٠٠هەزار کەسیش ڕوویان کردۆتە بەنگلادش.

موسڵمانان لە میانمار لە مافی شارومەندیی بێ بەشن.

سەرپەیڤ