تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 19:45 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئۆگاندا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سام کوتسا وەزیری دەرەوەی ئۆگاندا لە کامپالا چاویان بە یەکتر کەوت و لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردووک وڵات لە هەموو بوارەکاندا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا،موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سام کوتسا وەزیری دەرەوەی ئۆگاندا ڕۆژی چوار شەممە لە دیدارەکەیاندا لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردووک وڵات بە تایبەت لە بوارەکانی سیاسی ، ئابووری و بازرگانی جەختیان کرد.

پرسی دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێونەتەوەیی لەو تەوەرانەی دیکەی وتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئۆگاندا بوو.

هەردووک وەزیرەکە پێشتریش لە ئاهەنگی کەوتنە گەڕی کۆگەی بازرگانیی ئێران و ئۆگاندا لە کامپالا چاویان بە یەکتر کەوتبوو.

کۆگەی بازرگانیی ئێران و ئۆگاندا ڕۆژی چوار شەممە بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەو شاندە ئابوورییەکانی هەردووک وڵات کەوتە گەڕ.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوار شەممە لە پرتۆریای پێتەختی ئەفریقیای باشوورییەوە گەییشتە کامپالای پێتەختی ئۆگاندا.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیار وایە لەگەڵ یوری موسونی سەرۆک کۆماری ئۆگانداش دیدارو وتووێژ بکات.

 

 

سەرپەیڤ