تشرینی یه‌که‌م 27, 2017 11:59 Asia/Tehran
  • پێداگری ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پاراستنی سەروەری نیشتمانیی ئێراق

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی هەینی لە بەیاننامەیەک دا پێداگری کرد لەسەر پاراستنی سەروەری نیشتمانیی ئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئەنجومەنی ئاسایش هەروەها  داوای لە ئەربیل و بە غدا  کرد بۆ دەستپێکردنی وتووێژەکان  کاتێک دیاری بکەن  .

ئانتونیۆ گۆتێرێش   سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم دواییە پێداگری کرد  ئەم ڕێکخراوەیە لە مافی  دەسەڵات و سەروەری نیشتمانیی ئێراق  پشتیوانی دەکات  .

ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق ڕۆژی دووشەممە بیست و پێنجەمی  سپتەمبەر  لەسەر پێداگریی  مەسعود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو  .

 ئەم کارەی بارزانی بنپێکرانی  دەستووری ئێراقە.

وڵاتانی جیهان ئەم کارەی  مەسعوود بارزانییان ئیدانە کرد و لەسەر پاراستنی یەکێتی و سەروەری نیشتمانیی ئێراق ، پێداگرییان کرد  .

تەنیا ڕژێمی زایۆنیستی  کە خوازیاری  پارچەپارچە بوونی وڵاتانی ناوچەیە،  داکۆکی لە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق کردووە.

سەرپەیڤ