کۆریای باکووری خوازیاری کۆتایی " بایکۆتە زاڵمانەکان" بووە
کۆریای باکووری " بایکۆتە زاڵمانەکان"لە دژی ئەو وڵاتەی وەک هۆکاری بنپێکرانیی مافی مرۆڤ و ڕەگەز کووژی زانی و خوازیاری کۆتایی هاتنیان بووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، نوێنەرایەتی کۆریای باکووری لە بنکەی رێکخراوی نەتەوەکان لە " ژینێڤ"ـی سوئیسرا ڕۆژی هەینی لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، گوشار و بایکۆتە بی بەزەیانەکانی ژێر ریبەری ئەمریکا دژی کۆریای باکووری بووەتە هۆی بنپێکرانی مافی مرۆڤ و ڕەگەز کووژی لەو وڵاتە دا .
لەم بەیاننامەیە دا بەجەختکردن لە سەر ئەوەی سیستێمی بایکۆتکردنەکان سوود وەرگرتنیی خەڵکی کۆریای باکووری لە مافەکانی خۆیان لە هەموو بەشەکانیی داوەتە بەر هەرەشە و پەکی پێخستوون گوتراوە ژمارێک لە وڵاتان تەنانەت خۆ دبوێرن لە ڕادەستکردنیی کەرەستەی پزشکی بە کۆریای باکووری.
ئەم بەیاننامەیە پێش لە سەفەری دوازدە ڕۆژەی ئاسیایی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەرکراوە .ترەمپ گەرەکیەتی لە سەفەر بۆ چین کۆریای باشووری و ژاپۆن گوشارەکانی سەر کۆریای باکووری زۆرتر بکاتەوە .
ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمدواییە وشداری دا، بایکۆتە نێو دەوڵەتییەکان دژی کۆریای باکووری بووەتە هۆی شپرزە بوونیی ڕەوشی ئینسانی لەو وڵاتە دا . کۆریای باکووری لە مانگەکانیی ئەمدواییە بە جاران لە ژێر گوشارو هەوڵی ئەمریکا بە بیانووی ئەنجام دانیی تاقیکاری مووشەکی و ناڤۆکی لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئەنجوومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەوروپاوە بایکۆتکراوە .