ڕێکخراوی نەتەوەکان: ئەگەری زۆرە گەورەترین قات و قڕی لە یەمەن ڕوو بدات
سەرۆکی نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە وشداری دا لە حاند ئەگەری ڕوودانی گەورەترین قات و قڕی لە یەمەندا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "مارک لوکوک" Mark Lowcock پێی داگرت؛ بێتوو عەرەبستانی سەعوودی پێش بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە یەمەن بگرێ، ئەو مەسەلە دەبێتە هۆی ڕوودانی گەورەترین قات و قڕی کە جیهان لە ماوەی چەن دەیەی ڕابردوودا بە خۆیەوە بینیوە و ئەوەش بە ملوێنانی قوربانی لێ دەکەوێتەوە.
سەرۆکی نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ عەرەبستان دەبێ خێرا کۆتایی بێنێ بە گەمارۆی یەمەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند؛ ئەم ئەنجومەنە نیگەرانی باروودۆخی شەش ملوین و ٨٠٠ هەزار یەمەنییە کە لە مەترسیی قات و قڕیدان.
لێژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سووریش سێشەممەی ڕابردوو ، خوازیاری کرانەوەی هەموو سنوورەکانی یەمەن بوو بۆ ئەوەی خۆراک و دەرمان و کەرەستەی پزشکی بگاتە ئەم وڵاتە.