پوتین: هاوکاری ڕووسیا لەگەڵ ئێران و تورکیا لە سووریا ، بە قازانج بووە
سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لەشاری سووچیی ڕووسیا ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە هاوکاریی مۆسکۆ لەگەڵ ئێران و تورکیا دەستهاتێکی باشی لە سوریا دا هەبووە وتی : ڕەوشەکە بۆ ئەنجامدانی وتووێژ لەسووریا ، دەستەبەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ولادیمیر پوتین وتیشی : ڕوسیا هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، درێژە پێ دەدات .
رەجەب تەیب ئەردوغانیش لەم چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی کردە ڕەوتی ئەرێنیی وتووێژەکانی ئاستانە و وتیشی : تورکیا و ڕوسیا لە هەموو بوارەکان لەوان قەیرانی سوریا هاوڕێ لەگەڵ یەک، هەوڵ دەدەن .
سەرۆکی تورکیا هەروەها داوای پەرەی زۆرتر لە ڕابردووی پێوەندی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕوسیای کرد.
ئەردوغان ڕۆژی دووشەممە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ پوتین گەیشتوەتە ڕوسیا .
تائێستا حەوت خولی وتووێژ لە ئاستی باڵا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بە ئامادەبوونی شاندگەلێکی دەوڵەتی سوریا، ناڕازیانی چەکدار و وڵاتانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا وەک دەستەبەر کەری ئاشتی لە سوریا، بەڕێوە چووە.
ئەنجامی سەرەکیی ئەم وتووێژانە دامەزرانی ناوچەی کەمئاڵۆز( پارێزگەی ئەدلیب، باکووری حومس، غوتەی ڕۆژهەڵاتی و باشووری سوریا) لە سوریا بووە .
ئەم وتووێژانە لەسەر داهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕوسیا و تورکیا بە ئامانجی دامەزرانی ئاشتی لە سوریا بەڕێوە چووە .