پرۆژەی پێشنیارکراوی چین بۆ چارەسەریی قەیرانی رۆهینگیا
وەزاڕەتی دەرەوەی چین باسی خرانەڕووی پرۆژەیەکی سێ قۆناغی دەکات بۆ چارەسەریی قەیرانی بەدیهاتوو بۆ موسوڵمانانی رۆهینگیا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتێرز ، "وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین کە سەردانی پێتەختی میانماری کردووە لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ "ئانگ سان سووچی " سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار لە میانمار گوتی : پرۆژەی پیکەن بۆ چارەسەریی قەیران لە میانمار بە ئاگربەس دەست پێدەبێ کە داکۆکی میانمار و بەنگلادیشی لە گەڵدایە .
وەزیری دەرەوی چین گوتی : ئاگربەس دوای وتووێژی دوو قۆڵی دەتوانێ ببێتە هۆی رێگاچارەیەکی کارا . وانگ یی وتیشی : قۆناغی دیکەی پرۆژەکەی چین ، هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی درێژخایەنە .
نابراو وتیشی : کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان دەبێ لە هەردو وڵاتەکە داکۆکی بکات تا هەلومەرجی پێویست بڕەخسێ .
میانمار رۆژی دوشەممە بیستی نوامبر میوانداری دانیشتنی وەزیرانی دەروەی وڵاتانی ئاسیایی و ئوروپایی لەم وڵاتەیە و چاوەڕوانی دەکرێ بابەتی ئاوارە موسوڵمانەکانی رۆهینگیا تەوەری سەرەکیی دانوستانەکانی ئەم دانیشنە بێت .
تاوانکاری و سەرکوتکاریی بەرفراوانی موسوڵمانانی رۆهینگیا لە پارێزگەی راخین لە رۆژاوای میانمار لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتەوە لە 25 ی ئابەوە دەست پێ بووە کە لە ئەنجامدا تا ئێستا شەش هەزار کەس کوژراون و هەشت هەزار کەسیش بریندار و نزیکەی یەک ملیۆن کەس ئاوارە بوونە .