تشرینی دووه‌م 22, 2017 20:04 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لە سووچی ڕوسیا

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە سوچی ڕوسیا دیدار و وتووێژیان کرد .

 بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵنێری ڕادیۆ تەلەفەزیۆنی ئێران؛دوای ئەم دیدارە دوولایانەیە سەرۆک کۆمارانی ئێران ، روسیا و تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش، لە بارەی سوریا و داهاتووی گۆرانکارییەکانی ئەو وڵاتە وتوویژ دەکەن. بە گوێرەی بەرنامەی ڕاگەیاندراوە، سەرۆک کۆمارانی ئیران، روسیا و تورکیا ، دوای کۆتایی وتوێژەکانی سێی لایانە، لە  کۆری هەواڵنێران، بەیاننامەی هاوبەشیان خوێندەوە .

سەرپەیڤ