تشرینی دووه‌م 23, 2017 10:37 Asia/Tehran
  • روحانی : هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئاشتی و سەقامی ناوچەکە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوکاریی دوولایەنە،ناوچەیی و نێونەتەوەیی تاران - موسکوی بەتایبەتی لە پێناو چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانەکان و بەهێزکردنی ئاشتی پاوەجێی ناوچەیی ئەرێنی و ڕوو لە پەرە لێک دایەوە و لەسەر پەرەی هەمەلایەنەی پێوەندی و وتووێژەکانی دوو وڵات لە بەشەکانی جۆربەجۆر پێداگری کرد.

حەسەن رۆحانی  ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی وڵاتانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە سووچی ڕووسیا  ، لە چاوپێکەوتن  لەگەڵ ولادیمیر پوتین ، سەرۆکی ئەم وڵاتە وتی : ئەم کۆبوونەوەیە  هەنگاوێکی گرینگ لە پێناو دامەزرانی  ئاشتی و سەقامی پاوەجێ لە سوریا و ناوچەیە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: هاوکارییەکانی ئێران و ڕوسیا لە بواری چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا ، سەرچەشنێکە  بۆ چارەسەرکردنی  هەموو گرفتەکانی ناوچەیی .

روحانی هەروەها پەرەی پێوەندیی ئێران  و ڕوسیای بە قازانجی دوو وڵات   و ناوچە زانی و لەسەر پێویستیی هەوڵدانی کاربەدەستانی دوو وڵات لەپێناو خێرایی دان بە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنەکانی دوو لایەنە، پێداگری کرد .

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە بەرجامیش   ، وێڕای پێداگریلەسەر ئەمەی جێبەجێ کردنی  بەتەواوەتی بەرجام لەلایەن لایەنەکانی وتووێژکار پێویست و بەقازانجی هەموانە، وتی   : ئێران  هیچکات بەرجام پێشێل ناکات بەڵام لەبەرامبەر بنپێکرانی بەرجامیش ، بێ دەنگ نامێنێتەوە.

پوتینیش لەم  دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن  لە ئامادەبوونی چالاکی شاندی باڵای  ئێران لە کۆبوونەوەی سووچی  وتی :  پێوەندی و هاوکارییەکانی تاران   - موسکو  لە سەر پرسە جێی سەرنجەکانی دوو وڵات زۆرتر لە ڕابردوو  پەرە دەستێنێ.

سەرۆکی ڕووسیا بەڕاگەیاندنی  ئەمەی بواری زۆر باش بۆ پەرەی  هاوکاری هەمەلایەنەی ئێران و ڕوسیا دەستەبەر کراوە، وتیشی :  موسکو و تاران دەبێ  لە پێناو  دەسڕاگەیشتن بە پێشکەوت لە ڕێی چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانی  سوریا هەوڵی هاوبەشی خۆیان پەرەپێ بدەن .

پوتین هەروەها لەسەر پێویستی جێبەجێ  بوونی تۆکمەو تەواوی بەرجام لەلایەن هەموو لایەنەکان پێداگری کرد و وتی : مۆسکۆ قەبووڵی ناکات  وڵاتێک بیەوێ ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەیی تێک بدات.

سەرپەیڤ