ڕێکخراوی نەتەوەکان: گەمارۆی یەمەن دەبێ بەتەواوەتی هەڵبوەشێتێەوە
ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی تر داوای هەڵوەشێندرانی تۆکمەوتەواوی گەمارۆی بەندەر و فڕگەکانی یەمەنی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن، " جیمی مەک گولدریک" ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە وتی : درێژەی
گەمارۆی فڕۆکەخانەکان و بەندەرەکانی یەمەن لەلایەن عەرەبستانی سعودی ، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی نەخۆشی کۆلێرا و هەروەها پەرەی قاتەساڵی لەم وڵاتەدا.
ستفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەم دواییە ڕەوشی یەمەنی بە کارەساتبار زانی و پێداگری کرد : ئاژانسەکانی مرۆڤدۆستانە پێویستیان بە دەسڕاگەیشتنی تۆکمەوتەواو بە هەموو بەندەرەکان و فڕۆکەخانەکان لە یەمەنە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە عەرەبستان ڕۆژی چوارشەممە لە ژێر گوشاری بەربڵاوی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بیروڕای گشتی جیهان ئیدیعای کرد لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن و فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی سەنعا لە ڕووی یارمەتی مرۆڤدۆستانە دەکەنەوە .
ڕژێمی سعوودی بەرلەمەش بەجاران ڕایگەیاندووە گەمارۆی هەندێ بەندەر و فڕۆکەخانەی یەمەن هەڵدەوەشێنێتەوە بەڵام هەموو حارێک لەم بارەوە کۆسپی ناوەتەوە.