تەقینەوەی بۆمب لە باکووری ڕۆژاوای پاکستان
تشرینی دووهم 24, 2017 16:49 Asia/Tehran
دوو پۆلیس لەبەر تەقینەوەی بۆمب لە شاری پیشاوەر لە باکووری ڕۆژاوای پاکستان، کوژراون .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شینهۆوا، میدیاکانی خۆجێیی پاکستان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند: لەبەر تەقینەوەی بۆمب لە ناوچەی حەیات ئاوای شاری پیشاوەری ناوەندی ئەیالەتی خەیبەر پەختونخا لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە کاربەدەستێکی باڵای پۆلیسی پاکستان بە ناو محەممەد ئەشرەف نوور هاوڕێ لەگەڵ پارێزەرەکەی کوژران.
ئوتوموبیلی پۆلیس لەم تەقینەوەیە بە تەواوی تێکشکێندرا.
تائێستا هیچ تاقمێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی بە ئەستۆ نەگرتووە .
ئەیاڵەتی خەیبەر پەختونخا لە ئەیاڵەتەکانی ناهێمنی باکووری ڕۆژاوای پاکستان دێتە ئەژمار کە زۆربەی هێزەکانی تالیبان لەم ئەیاڵەتەدان.