تشرینی دووه‌م 24, 2017 16:50 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی چین لە ئەمریکا لەبەر سەپاندنی بایکۆت  بەسەر پیکەندا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جارێکی دیکە ڕەخنەی گرت لە ئەمریکا لە بەر بایکۆت و گەمارۆ سەپاندن بەدژ پیکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، لوو کانگ وێڕای ڕەخنە گرتن لە ئەمریکا کە بەبیانووی تیجارەت لەگەڵ کۆریای باکوور، ژمارێک کۆمپانی و کەسایەتیی چینی بایکۆت کردووە، خوازیای کۆتایی هێنان بەو بایکۆت و گەمارۆیانە بوو.

لوو کانگ وتی: بایکۆت سەپاندن ئامرازێکە کە ئەمریکا بەگوێرەی دەستوور و یاسا نێوخۆییەکانی لەدژ وڵاتانی دیکە بەکاری دێنێ و بێ ئاکامیش دەبێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: ئەمریکا لەم دواییەدا چەند کۆمپانیاو هاووڵاتییەکی چینی خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتە نوێکانی خۆی ، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو وڵاتە هەموو یاساوڕێساکانی هاوپێوەند بە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی کۆریای باکووری لەبەرچاو گرتووە.

ئەمریکا ١٣ کۆمپانیای چینی بەبیانووی بازدان بەسەر بایکۆتە ناڤۆکییەکانی دژ بە کۆریای باکوور و داکۆکی لەو وڵاتە لەڕێی چالاکییە بازرگانییەکان تاوانبار کردووەو گەمارۆ وبایکۆتی بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاندووە.

کۆریای باکوور لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەژێر زەخت و گوشار و هەوڵی ئەمریکا بەبیانووی ئەنجامدانی تاقیکارییە مووشەکی و ناڤۆکییەکان لەلایەن ئەو وڵاتە، و ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئوروپا بایکۆت کراوە.

کێشەو ئاڵۆزیی نێوان ئەمریکاو کۆریای باکوور بەهۆی ڕەوتی شەڕخوازانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو قووڵ بووەتەوە.

سەرپەیڤ