تشرینی دووه‌م 27, 2017 21:31 Asia/Tehran
  • دەسپێکی کونفڕانسی  بەرپرسانی فڕۆکەوانیی دی هەشت لە پاکستان

کۆنفڕانسی دوو ڕۆژەی بەڕێوەبەرانی گشتیی و کارناسانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئەندامی گرووپی هەشتی وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشەی دی هەشت ڕۆژی دووشەمە لە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان دەس بەکار بوو .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا  بەڕێوە چوونی  دانیشتنە  پسپوڕانەکانی کۆنفڕانسی  دوو ڕۆژەی  هەشت وڵاتی  ئیسلامی  ڕوولە گەشەی  دی هەشت  بە مەبەستی  لێکدانەوەی  تەنگژەکانی  پیشەسازی  ئاسمان گەڕی وڵاتانی   ئەندامی دی هەشت  و ئاسۆی هاوکاریەکانی  داهاتووی   ئەو وڵاتانە  لە ئامانجە  سەرەکیەکانی  بەڕێوە بردنی     ئەو  کونفڕانسە  پسپووڕیە بوو  . بەشدار بووان  لەو کۆبوونەوەیە  هەروەها  سەبارەت بە   گرینگایەتی  پەرەی  پیشە سازی  ئاسمان گەڕی  دۆخی  ئەو پیشە سازیەی  لە وڵاتانی  ئەندامی   دی هەشت  و دۆخی  هێزی کاری چالاک  لەو بەشەی  لە بوارەکانی    ئیمنی  ،  ئیمنی  فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و یاسا نێونەتەوەیی و ناوچەیەکان    ئاڵ و گۆڕی بیروڕا دەکەن .  ئارەش خودایی  قایم مەقامی  ڕێکخراوی  فڕۆکەوانیی  وڵاتی کۆماری ئیسلامی   ئێران و شاندی  ئێرانییش لەو کونفڕانسەدا  ئامادەن . گرووپی  دی هەشت  گرووپی  ئابووری  پێکهاتوو   لە هەشت  وڵاتی  ئیسلامی  ڕوولە گەشە  بریتی  لە ئێران  تورکیا  پاکستان  بەنگلادش  ئەندونزیا   مالزی   میسر  و نیجریایە  کە بە ئامانجی   هێزمەند کردن و پەرەی  هاوکاری ئابووری  وڵاتانی  ئەندام  لە ساڵی 1997 وە دەستی  بەکار کردووە .

سەرپەیڤ