داخوازی پوتین لە کلیسەی ئورتودوکسی ڕوسیا بۆ بەشداری کردن لە ئاوەدان کردنەوەی سووریا
سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، خوازیاری بەشداری کلیسەی ئورتودوکسی ڕوسیای لەئاوەدان کردنەوەی سووریا بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڤیلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی کلیسەی ئورتودوکسی ڕوسیا بە ڕێبەرایەتی " پاتریارک کریل، هێواداری دەربڕی کە کلیسەی ئورتودوکسی ڕوسیا بە پاڵپشتی قورب وجێگاو شوێنی جیهانی خۆی لەکاری بۆژاندنەوە ونۆژەن کردنەوەی سووریا ویارمەتیە مرۆڤایەتیەکان بەم وڵاتە وئاوەدان کردنەوەی زیارەتگەکان وناوەندەکانی فەرهەنگی ، ڕەزامەندی دەربڕی. ولادێمیر پوتین بە ئاماژەدان بە جەنایەت گەلیک کە ترۆریستەکان لە سووریا ئەنجامنیان داوە ڕایگەیاند: ئەوان ترۆریستەکانی لە ڕواڵەت موسوڵمان یش ، هاوینەکانی خۆیان ومەسیحیەکان دەدەنە بەرئازارو ڕاوەدونان وقەڵاچوو وزیارەتگەکانیان دەڕۆخێنن ولەناوی دەبەن. ولادیمیر پوتین هەروەها وتی: گەشەی توندڕەوی خوازی لە وڵاتانی جۆربەجۆروکەم بایخ زانینی مرۆڤایەتی هەڕەشەی جیدی بۆ جیهانە.