کانونی یه‌که‌م 06, 2017 17:35 Asia/Tehran
  • زۆرتر بوونەوەی ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی بۆمب لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی بۆمب لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان گەییشتە ٩ کەس.

 بە گوێرەی راپۆرتی رۆژی چوارشەممەی هەواڵدەری رۆێتێرز، ئەم بۆمبایە لەسەر ماتۆر سیکلێت چاندرابوو شەوی رابردوو لە شاری " میر عەلی" لە ناوچەی وەزیرستانی باکووری پاکستان تەقییەوە.

 دوا بە دوای یەم تەقینەوەیە دەیانکەس بریندار بوونە. بە رلەوە ژمارەی کوژراوانی ئەم تەقینەوەیە شەش کەس راگەیاندرابوو. هەر چەند تا بە ئێستا کەس و این گرووپێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتۆتە ئەستۆوە بەڵام ئەندامانی تالیبان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوایی پاکستان لە وان وەزیرستانی باکووری و باشووری چالاکن.

سەرپەیڤ