کانونی یه‌که‌م 09, 2017 07:42 Asia/Tehran
  • خۆشڕوو: کردەی ئەمریکا لەمەڕ قودس شەرعییەتدانە بە داگیرکەریی

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داگیرکرانی فەلەستینی بە ڕیشەی هەموو قەیرانە ناوچەییەکان زانی و پێی داگرت: کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەناساندنی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی هەوڵدانە بۆ شەرعییەت بەخشین بە داگیرکەری.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، غولامعەلی خۆشڕوو، رۆژی هەینی لە دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەتەوەری"کولتوری ئاشتی"، ئەو کردەی ئەمریکای بەتوندی شەرمەزار کردو بە پێشێلکەریی ئاشکرای بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانی زانی.

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ نکۆڵی کردن لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین، بۆ وێنە سەبارەت بە شاری پیرۆزی قودس، تەنیا دۆخەکە شپرزەو ئاڵۆزتر دەکا، وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی بە بەرپرسی هەموو شوێنهاتە مەترسییەکانی ئەو کردە نابەرپرسانەو نایاساییە دەزانێ.

خۆشڕوو ئەو بڕیارەی ترەمپی بە پێشاندەری سیاسەتی مونافقانەو ریاکارانەی ئەمریکا زانی سەبارەت بە ئاشتی و سەقام لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وتی: کەمتەرخەمیی ئەمریکا لەحاند بنەما سەرەکییەکانی مافە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی گەلی فەلەستین لەئاراستەی داکۆکی لە رژیمی زایۆنییە.

ترەمپ، رۆژی چوارشەممە سەرباری نەیارەتییە بەرفراوانە ناوچەیی و جیهانییەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی بەڕەسمییەت دەناسێ. ترەمپ هەروەها داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد، پێشەکیەکانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب بۆ بەیتولموقەدەس خۆش بکات.

ئێران لە یەکەم وڵاتانێک بوو کە ئەو کردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکای شەرمەزار کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛ کردەی ترەمپ لە بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی، پێشێلکرانی ئاشکرای بڕیارنامە نێو دەوڵەتییەکانە.

زۆرێ لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش ئەو کردەی ترەمپیان شەرمەزار کرد.

بەیتولموقەدەس لەساڵی١٩٦٧ وە لە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.

سەرپەیڤ