تاوانبار کردنی ئەمریکا بە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی چین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ، ئەمریکای تاوانبار کرد بە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕویترز ، لوکانگ ڕۆژی پێنجشەمە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە پێکەن ڕایگەیاند لە ناڕەزایەتی بە کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە واژۆکردنی یاسایەک کە ئیمکانی بەلەمەوانیی بە بەلەمە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە بەندەرەکانی تایوان ئەدات سکاڵا نامەیەکی ڕادەستی واشنگتون کرد . ناوبراو وتیشی : لە حاڵێکدا کە ئەو بەشانەی یاسای نوێی ئەمریکا لە بارەی تایوانەوە ئەرکھێن نین ، بەڵام لە هەر حاڵدا ئەو بەشە بە شێوەی لێبڕاوانە سیاسەتی ناسراو بە چین پێشێل دەکات و پێکەن ئەوە بە نمونەی دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی چین لە قەڵەم ئەدات . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها وتیشی چین نەیارە لە گەڵ هەر جۆرە دانوستان و پەیوەندیی سەربازی یان فرۆشتنی چەکەمەنی ئەمریکا بە تایوان . سێشەمەی ڕابردوو دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا یاساییەکی پەسەن کرد کە بە گوێرەیەوە بە بەلەمەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا و تایوان ئیزنی سەردان لە بەندەرەکانی یەکتر ئەدرێت . ناکۆکی لە نێوان چین و تایوان لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا و دوای هەڕەشەکانی دیپلوماتێکی چینی لە مەڕ پەلاماری پێکەن بۆ سەر تایپە لە کاتی لەنگەر خستنی پاپۆڕە شەڕکەرە ئەمریکاییەکان لە بەندەرەکانی ئەو دوورگەیە بە توندی پەرەی سەندووە .