کانونی یه‌که‌م 20, 2017 10:10 Asia/Tehran
  • پەژرێنران و پەسەند کرانی بڕیارنامەی مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی فەلەستین لە ڕیکخراوی نەتەوەکان

کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ،بە زۆرینەی دەنگەکانییەوە بڕیارنامەی مافی دیاری کردنیی چارەنووسی گەلی فەلەستینی پەسەند کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەعا، کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی چوار شەممە بە زۆرینەی دەنگەکانییەوە بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە لەو دا جەختکراوە لە سەر مافی دیاری کردنی چارە نووسی گەلی فەلەستین .

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ١٧٦ وڵات بە قازانجی ئەم بریارنامەیە دەنگییان داوە و ٧ وڵات لە وان ئەمریکا بەو دەنگی سەلبی و ٤ وڵات دەنگی بێ لایەنیان داوە .

 بە گوێرەی بڕیارنامەی مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی فەلەستین هەر کردەوەیەک بەمەبەستی  گۆڕینی شووناس و یان داڕستی حەشیمەتی شاری قۆدس، بەنایاسایی ڕاگەیاندراوە .

 ئەمریکا ، رۆژی دووشەممە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوەکان ، بڕیارنامەی پێشنیاری مێسر لەبارەی قۆدسی ڤیتۆ کرد .جگە لە ئەمریکا هەر ١٤ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ،ڕەزامەندیان لەگەل بڕیارنامەی پێشنیاری مێسر بوو کە نەیاری  ڕاگەیاندنی قۆدسی شەریف وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی بووە.  کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، سبەینی پێنج شەممە بۆ لێکدانەوەی بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قۆدس وەک پێتەختی ڕژیمی زایۆنی ، کۆبوونەوەی نائاسایی  پێکدینێت .

"ترەمپ" شەشەمی دیسەمبەر سەرەڕای نەیاریەتییە بەربڵاوەکانی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند، واشنگتۆن بە فەرمی قۆدس وەک پێتەختی ڕژیمی ئیسرائیل دەناسێت  . "ترەمپ هەروەها لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایکرد تا کارو باری پێشەکیی ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تیلئەبیبەوە بۆ بەیتۆلمۆقەدەس جێبەجێبکەن .

 

 

سەرپەیڤ