هاوکاری سێ لایەنەی ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان پەرە دەستێنێ
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی : کەرتی تایبەتی ئێران ، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان دەستیان داوەتە وتووێژی سێ لایەنە هەتا توانایی هاوکاری سێ وڵات پەرە بستێنێ.
محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان لە باکوو وتیشی : ئەم سێ وڵاتە خاوەن پێوەندی مێژوویی ، فەرهەنگی و جوگرافیایین و کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان، ڕەوشێکی زۆر کاریگەر و کارامە بۆ پەرەی هاوکارییەکانی ناوچەییە .
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی کردە بواری بەرفراوانی هاوکاری نێوان ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان و وتیشی : لەم کۆبوونەوەیە سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر لەوان نەیارەتی بەرامبەر بڕیاری ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی ، هاوکارییەکان بۆ بەرەوپێش بردنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی سێ وڵات لە تەوەرەی ئابووری و فەرهەنگی و هاوکاری لە بواری ترانزیت، وزە و توریست، وتووێژگەلی باش کرا.
زەریف هەروەها وتی : ئێران هۆگرە هاوکاری نێوان ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان بە ئامادەبوونی کەرتی تایبەت، پەرە بستێنێ.
پێنجەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران، کۆماری ئازەربایجان و تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بەمەبەستی لێکدانەوەی بواری جۆربەجۆری هاوکاری ئابووری، سیاسی و ناوچەیی بەتایبەتی ڕێگەکانی دانی یارمەتی بۆ ئاشتی و سەقامیی ناوچە لە باکوو بەڕێوە چوو .
وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە گەیشتە باکو و لەگەڵ ئیلهام عەلی ئێف سەرۆک کۆمار، ئەلمار محەممەد یارئۆف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان دیداری کرد و لەنێو کۆڕی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە وتاری دا .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا دیداری کرد و سەبارەت بە پەرەی پێوەندی دوولایەنە بەتایبەتی لەب واری بانکی و پرسەکانی ناوچەیی باس و ڕاوێژیان کرد .