پەسەند کرانی بوجەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
حەفتاودووهەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دوادانیشتنی خۆی دا لە ساڵی 2017 بوجەی دووساڵی داهاتووی ئەم ڕێکخراوەیەی بە ڕادەی پێنج ملیاردو 396 ملوێن و 907 هەزارو سێسەد دۆلار پەسەند کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا،کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دانیشتنێک دا کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە چوو، بوجەی هاوپەیوەند بە کاروباری مرۆڤ دۆستانەی لە چاو ساڵی 2016 بڕێک زیاتر کرد.
بوچەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێنج ملیاردو ملوێن و 794 هەزار و 400 دۆلار بود.
هەر لەم پەیوەندییەدا ئەمریکا پێشنیاری کەم کرانەوەی 250 ملوێن دۆلاری لە تەواوی بەشەکاندا دا بوو. ئەورووپاش داوای کەم کرانەوەی 180 ملوێن دۆلار لە بوجەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی کرد بوو.
بە سەرنجدانی هاتنە ئارای بابەتگەلێکی وەک هەموار کردنی داڕشتی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئەمریکاو ئەورووپا بە ناچاری لەو داخوازییانەیان کشانەوە.
ئەمریکا لە سەدا 22ی بوجەی ئاسایی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دابین دەکات و لەم ڕووەوە کۆمەڵێک لەو باوەڕەدان کە ئەو هەموار کردنەی وا لە لایەن سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە هاتبووە ئاراوە بە مەبەستی ڕازی کردنی دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و پێشگرتن بە بڕینی بارەبووەکەی ئەم وڵاتە بە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بووە.
ترەمپ لە وتاردانێکی دا ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بە لێنەهاتوو زانی بوو کە سەرمایە دانان تیای دا هیچی لێ ناوەشێتەوە.