نیگەرانی دەربڕینی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پەرەسەندنی کێشەکان لە جیهان دا
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پەرەسەندنی کێشەکان لە ئاستی جیهان دا نیگەرانیی دەربری .
بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا ، " ئانتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پەیامێکدا بە بۆنەی سالی نوێی زایینی وتی: کێشەکان لە جیهاندا تووندتربوونەتەوە و مەترسیی تازە دەرکەوتووە.
ئانتۆنیو گوتریش، ئێڕای وریایی دان لە بارەی مەترسیگەلێک کەلەساڵی ٢٠١٨ هەرەشە لە جیهان دەکات، کۆمەلگەی جیهانی بۆئاشتی ویەکیەتی بانگێشتن کرد .
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی، کاتێک کە لە ساڵیک لەمەو بەر تووندو تیژییەکان بەم ڕادەیە گەییشت، خوازیاری ئەوە بوو کە ساڵی ٢١٠٧ ساڵی ئاشتی بێت بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانە بوو .
ئانتۆنیۆ گوتریش هەروەها چەکەکانی ناڤۆکی ، گۆرینی ئاو وهەوا و داخ بوونی زەوی، نایەکسانیی کۆمەڵایەتی و بنپێکرانی مافی مرۆڤ و هەروەها دژایەتی کردنی بیگانەکانی لە وینەی نیگەرانییەکانی ئێستا زانی.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە خەڵکی جیهان داوایکرد بۆ بەرەڤانی لە بایخە ئینسانییەکانی خۆیان هەوڵ بدەن و بە یەکریزی و یەکێتی کیشەکان چارە سەر بکەن . ئانتۆنیۆ گوتریش هەر لەم پێوەندییە دا لە ڕێبەرانی جیهان داوایکرد بە کۆکردنەوەی گەلان لە دەوری ئاماجە هاوبەشەکان، دووبارە متمانە بەدی بێنن .