ڕەزامەندیی دەربڕینی کۆریای باکوور لەگەڵ داوای کۆریای باشوور بۆ دانوستان
وەزارەتی یەکگرتنەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ داوای سێئول بۆ دانوستان لەداهاتوویەکی نزیکدا بەمەبەستی چارەسەری یپرسە هاوبەشەکانی دوو وڵات.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی یونهاپ، وەزارەتی یەکگرتنەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند؛ کۆریای باکوور دوێنێ هەینی لە پەیامێکدا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەگەڵ داوای سێئول بۆ دانوستان لە نۆی ژانڤییەدا.
بایک تائی هیون وتەبێژی وەزارەتی یەکگرتنەوەی کۆریای باشوور، وتی: دوولایەن بڕیاریان دا لەئاستێکی باڵادا بەگۆڕینەوەی سەنەدو بەڵگە، پێکەوە دانوستان بکەن.
سێ شەممەی ڕابردووش، چو میونگ گویۆن وەزیری یەکگرتنەوەی کۆریای باشوور باسی پێشنیاری سێئولی کرد بۆ پیونگ یانگ لەمەڕ ئەنجامدانی دانوستان و هیوای خواست؛ بێتوو کۆریای باکوور ڕەزامەندیی دەرببڕێ لەسەروبەندی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی٢٠١٨ی بەرپرسانی دوو وڵات، نۆی ژانڤییە لە ئاوایی سنووریی پانمۆنجومی کۆریای باشوور پێکەوە دیدار بکەن هەتا بەم چەشنە ناکۆکی لەبارەی پرسە هاوبەشەکانی وەک، ئامادەبوون لە ئۆلەمپیکی زستانی چارەسەر بکەن.
ڕکابەرییەکانی ئۆلەمپیکی زستانی٢٠١٨، نۆی فێڤرییەی٢٠١٨ لە شاری پیونگ یانگی کۆریای باشوور دەس پێ دەکرێ.