داکۆکیی چین لە سیاسەتی هیندستان لە داڤوسی سویسڕا
وەزارەتی دەرەوەی چین داکۆکی کرد لە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤوسی سوئیسڕا بۆ نەیارەتی کردن لەگەڵ یەکلایەن خوازیی بازرگانی.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، هوا چونینگ بەئاماژە بە سیاسەتی یەکلایەن خوازانەی بازرگانیی ئەمریکا لەدژ ژمارێک وڵات، وتی: لێدوانەکانی نارندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لەمەڕ نەیارەتی کردن لەگەڵ ئەو سیاسەتە، لەئاراستەی بەرژەوەندیی وڵاتانی ڕوولەگەشەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها وتی: یەکلایەن خوازیی بازرگانی ، شمشێرێکی دوودەمە کە خۆی و کەسانی دیکە بریندار دەکاو لەجیهانی سستەکی ئەمڕۆدا ئەوەندە بەکەڵک نابێ.
زۆرترین سیاسەتی یەکلایەنە لەچەند مانگی ڕابردوودا لەدژ وڵاتانی جۆربەجۆر لەلایەن ئەمریکاوە سەپێندراوەو ئەو وڵاتە لەم دواییەدا، تارەفەی سەر کاڵای جۆراوجۆری هاوردەیی لەچین و چەند وڵاتێکی دیکەی زیاد کردووە.