توانایی کۆریای باکووری لەمەر پەلاماردانی ناڤۆکی ئەمریکا
سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا " سی ئای ئەی" دانی ناوە بە سەر ئەم بابەتە کە کۆریای باکووری لەم بەینە دا توانایی دەبیت تا ئەمریکا بە چەکی ناڤۆکی بداتە بەر پەلاماری خۆیا دا .
" مایک پمپئۆ" سەرۆکی ڕێکخراوی سی ئای ئەی ، رۆژی سێ شەممە لە وتوویژ لەگەل کەنالی تەلەڤزیۆنی بی بی سی بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە کۆریای باکووری خەریکە خێرا نزیک دەبێتەوە لە کاتێک کە دەتوانێی مووشەکی بالێستیکی کێشوەر پێو بەرهەم بێنێت ، وتی ئەم وڵاتە توانایی دەبێت تا چەند مانگی دکیە بە جەکی ناڤۆکی ئەمریکا بداتە بەر پەلاماری خۆی دا .سەرۆکی ڕێکخراوی سی ئای ئەی ، لەدرێژەی وتەکانی دا وتیشی دەزگە هەواڵگرییەکانی ئەمریکایی لەمەو بەدواوە بەشێوەی شەفاف، ئاگاداریی تواناییەکانیی کیم جوونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکووری دەبنەوە .
ژەنەراڵ " پۆل سیلوا" جێگری ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا یش بەر لەوە وتبووی ئەمریکا لە بەر ئامانجی مووشەکەکانیی کۆریای باکووری دایە . کۆریای باکووری ، ساڵی ڕابردوو ٢٠١٧ بە دەستی دایە هاویشتنی چەندین مووشەک کە دەیان توانی لە خاکی ئەمریکا دا بکەون .
کاربەدەستانی پیونگ یانگ ، بەردەوام ڕایانگەیاندووە لە کاردانەوە بە هەلیت وپەلیتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی کۆریای باکووری توانایی مووشەکی خۆیان زۆرتر دەکەنەوە. ترەمپ، هەرەشەی نابوودی و پەلاماری ناڤۆکی کردووە بۆ سەر کۆریای باکووری دا .