دانپێدانانی کۆریای باشووری بە شکستی ستراتژیکی هاوبەشی سیئول و واشنگتۆن دژی کۆریای باکووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i328099-دانپێدانانی_کۆریای_باشووری_بە_شکستی_ستراتژیکی_هاوبەشی_سیئول_و_واشنگتۆن_دژی_کۆریای_باکووری
سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری بە دان پێدانان لە سەر شکستی ستراتژیکی ئەمریکا و کۆریای باشوور بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور لە ٢٥ ساڵی رابردوو دا وتی: واشنگتۆن دەبێ لە بارودۆخی تازە و وتووێژەکانی دوو کۆریا پشتگری بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2018 10:07 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی کۆریای باشووری  بە شکستی ستراتژیکی هاوبەشی سیئول و واشنگتۆن دژی کۆریای باکووری

سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری بە دان پێدانان لە سەر شکستی ستراتژیکی ئەمریکا و کۆریای باشوور بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور لە ٢٥ ساڵی رابردوو دا وتی: واشنگتۆن دەبێ لە بارودۆخی تازە و وتووێژەکانی دوو کۆریا پشتگری بکات .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری یونهاپی کۆریای باشووری، " مون جائێە ئین" سەرۆک  کۆماری کۆریای باشووری لە دیدار لەگەڵ "ئیوانکا ترەمپ" کچ و ڕاویژکاریی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی: هەر وتوویژیک لە نێوان دوو کۆریا دەبێ تێکەڵاو بێت بە مەسەلەی چەکداماڵینی ناڤۆکی و ئەمریکایش لە وتووێژی دوو کۆریا پشتگری دەکات . سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری وتی: دانووستانەکانی دوو کۆریا دیارە بەرەو وتوویژی ئەمریکا و کۆریای باکووری دەروات.

 لەمانگەکانیی ئەمدواییە نیشانەگەلیک لە باشتر بوونەوەی پێوەندیی نیوان دوو کۆریا ئاشکرا بۆتەوە .

 ئەمریکا بە دوای ستراتژیایی تازەی داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و تووندتر بوونەوەی قەیران لە نیمچە دورگەی کۆریا بە بیانووی پێشگرتن بە تاقیکاریی مووشەکی کۆریای باکووری، وتووێژەکانی ناوچەیی دوو کۆریای ئالۆزکاوتر کردۆتەوە .