پەیامی پیرۆزبایی پوتین بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز
"ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆکی ڕووسیا لەمیانەی پەیامێک دا نەورۆزی لە خەڵکی وڵاتەکەی پیرۆزبایی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەیامی نەورۆزانەی پوتین کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاو کراوەتەوە ڕاگەیەندراوە کە ئەم جەژنە مەزنە کە لە چەندین سەدە لەمەوبەرەوە بە جێ ماوە، بەشێکی گرینگ و جیانەکراوە ومیراتی مێژوویی ، فەرهەنگی و مەعنەوی زۆرێک لە چین و توێژەکانی ڕوسیا دێتە ئەژمار.
لە درێژەی ئەم پەیامەدا ڕاگەیەندراوە جێگەی خۆشحاڵییە کە نەریتی لە مێژینەی نەورۆز بە وردبینییەوە لە بەرەیەک بۆ بەرەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە .
لە سەرزەوینی پان و بەرینی ڕووسیا نیزیکەی 160 ئەتن دەژین کە سی و نۆیان موسوڵمانن و زۆربەشیان جەژنی نەورۆز دەکەن بە جەژن.
جەژنی نەورۆز لە دوازدە وڵاتی جیهان بەڕەسمی دەناسرێت ، بەڵام لە نۆ وڵاتی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، ئوزبەکستان، تورکمەنستان، قەزاقستان، قرقیزستان وئالبانی هەر بە ناوی نەورۆز لە بەرواری ڕەسمییان دا ڕۆژانی پشوودانە.