پێداگری سەرۆکانی بەریتانیا ئەڵمانیاو فەرەنسا لەسەر وەفاداربوون بە بەرجام
سەرۆکی وڵاتانی بەریتانیا ئەڵمانیاو فەرەنسا شەوی هەینی لە پەراوێزیی کۆبوونەوەی سەرۆکانی یەکێتی ئەوروپا لە بروکسێل چاوپێکەوتنیان و سەبارەت بە بەرجام ڕاوێژوو وتووێژیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، دەوڵەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند" تێرزا مەی" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ،"ئاگلا مێرکێل" گەورە شالیاری ئەڵمانیا و ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەم دیدارە لە سەر پێبەندی وڵاتەکانیان بە بەرجام جەختیان کردووە .
کاربەدەستانی دیکەی ئەوروپایی و هەروەها "فیدریکا مۆگرێنی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا یش لە مانگەکانیی ئەمدواییە بەجاران بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش"بەرجام" هی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتییە ، لەم ڕێککەوتننەر نێو دەوڵەتییە پشتگرییان کردووە .
ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک( بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکی لە ئەندامانی ئەم تاقمە لە جێبەجێکرانی دا پەیمان شکێنی دەکات .
"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکە بە دوای تێکدانیی بەرجامە وبەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش وەک ڕێککەوتنیکی سامناک زانیوە و خوازیاری تێکدانیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .